
Loading...
![]() | | | | فوئاد حوسێن بۆ سه‌ته‌لایتی زاگرۆس:په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وروپاشدایه | | | | |
ئێواره‌ی 22/11/2009 سه‌ته‌لایتی زاگرۆس له میانی ئه‌ڵقه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌رنامه‌ی (نه‌رین)دا، دیدارێكی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساز كرد له باره‌ی گرنگی و ئه‌نجامه‌كانی سه‌ردانی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ش ده‌قی دیداره‌كه‌یه:
•دكتۆر دخوازم ل پرسیارا ئێكێدا، لسه‌ر زارێ جه‌نابێ ته هه‌لسه‌نگاندنا ڤێ سه‌ردانێ و گرنگترین ته‌وه‌رێن كو سه‌رۆك بارزانی دكۆمبوونێن خوه‌دا دگه‌ل مه‌زنه به‌رپرسێن ئه‌وروپی باسكر، چ بوون؟
فوئاد حوسێن: هه‌ڵبه‌ت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه زۆر گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان، و ئیدامه‌دان به‌و په‌یوه‌ندییه گرنگتره له‌گه‌ڵ پاراستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، په‌یوه‌ندیش كه ده‌كرێ جارێك نیه، پێویسته وه‌كو هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ك تۆ به‌رده‌وام بیت له بینین و له دانیشتن و له بیروڕاگۆڕینه‌وه و له كۆنتاكت، سه‌ردانی ئه‌م جاره‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بۆ نه‌مسا و دوایی بۆ به‌لجیكا كه پایته‌ختی ئه‌وروپایه بۆ ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێ دیدار بوو، له نه‌مسا له ڤیه‌ننا دیدارێكی هه‌بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته، ته‌بیعی سه‌رۆككۆماری نه‌مسا دۆستێكی كۆنی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمه و دۆستی كۆنی مه‌سه‌له‌ی كوردیشه به‌راستی، له دیداره‌كه‌دا باسی وه‌زعی كوردستان و هه‌رێم و عێراق كرا بۆ سه‌رۆكی كۆماری نه‌مسا، به‌ڵام له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌لجیكا كه دووه‌م زیاره‌ت بوو له ماوه‌ی ساڵێكدا بۆ به‌لجیكا، و یه‌كێك له دیداره‌كان دیداری خافیێر سۆلانا بوو، خافیێر سۆلانا كه به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپایه و به‌رپرسی ئه‌منی و به‌رگری ئه‌وروپایه، یه‌عنی ئه‌و سێ كاره ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و، به‌راشكاوی باسی ئه‌وه‌ی كرد كه بۆ ئه‌و گرنگه به‌رده‌وام ئه‌و كۆبوونه‌وانه هه‌بێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم، و باسی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌مه دووه‌م جاره سه‌رۆكی هه‌رێم له ماوه‌ی ساڵێكدا ده‌بینێ و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه و گوتی هه‌ر كاتێكیش بێی من حه‌ز ده‌كه‌م بتبینم، بێگومان ئه‌مه‌ش چه‌ند شتێك نیشان ده‌دا، یه‌ك ئه‌وه نیشان ده‌دا كه ئه‌وروپا جێگایه‌كی تایبه‌تی داناوه بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وروپا ئه‌همییه‌تێكی تایبه‌ت به كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه ده‌دا، بێجگه له‌وه دۆستایه‌تیه‌كی شه‌خسیش دامه‌زراوه له نێوان خافیێر سۆلانا و جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم، چونكه راسته ئه‌مه له ساڵێكدا بووه به‌ڵام چه‌ند جاره یه‌كتری ده‌بینن، و له‌و كۆبوونه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ خافیێر سۆلانادا هه‌بوو كۆمه‌ڵێ ته‌وه‌ر باسكرا و گۆڕینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێ بیروڕا كرا، ته‌وه‌ر باسكرا ده‌رباره‌ی وه‌زعی كوردستان، ده‌رباره‌ی وه‌زعی كوردستان و عێراق، ده‌رباره‌ی وه‌زعی هه‌رێمیی، ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌وروپا و هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وروپا دیاره ئه‌همییه‌تێكی یه‌كجار زۆر ده‌دات به وه‌زعی عێراق و رۆڵی كورد له نێو عێراق به گرنگ ده‌زانێ، بۆ ئه‌وه بڕیاردرا كه په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌ر به‌رده‌وام بێ، راسته له ساڵی داهاتوو خافیێر سۆلانا نامێنێ خانه‌نشین ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا به ته‌سه‌وری من یه‌كجار گرنگه، كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به فراوانی بوو و سه‌رۆكی هه‌رێم وتارێكی خوێنده‌وه كه وه‌زعی كوردستانی باسكرد بێجگه له‌وه دانوستاندنێك هه‌بوو وه‌كو پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی وه‌زعی كوردستان، هه‌روه‌ها چه‌ند پرێس كۆنفرانسێكی هه‌بوو، كۆبوونه‌وه‌شمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌شی فلامی كه هه‌رێمێكی فیدراڵییه له به‌لجیكا، ئه‌وانیش وه‌كو به‌شێكی فیدراڵی له‌به‌لجیكا هه‌ر له زووه‌وه مه‌سه‌له‌ی كوردی باش ده‌ناسن و زۆر له ئه‌ندامانیان خۆیان به دۆستی خه‌ڵكی كوردستان و دۆستی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌زانن، دیاره له نێوان ئه‌و هه‌رێمه و هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌ڵام داوایان كرد په‌یوه‌ندییه‌كه زیاتر بێ و قووڵتر بكرێ و فراوانتر بكرێ بۆ په‌یوه‌ندی ئابووری بێ په‌یوه‌ندی فه‌رهه‌نگی بێ، و وابزانم ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له ئاینده‌دا زیاتر ده‌بێ، به گشتی به ته‌سه‌وری من په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وروپا زۆر گرنگه، چونكه ئێمه نابێ هه‌ر له دنیای غه‌ربدا ئه‌گه‌ر ببینین هه‌ر ته‌حدیدی په‌یوه‌ندی خۆمان له‌گه‌ڵ واشنتن بكه‌ین، ئه‌گه‌ر باسی دنیای غه‌ربیش بكرێ ئه‌وه ئه‌وروپا ده‌ورێكی یه‌كجار گرنگ ده‌بینێ، به تایبه‌تی له‌مه‌ودواش ئه‌وروپا به راستی ده‌بێته هه‌یكه‌لییه‌تێكی زیاتر یه‌كگرتوو، و ئه‌م زیاره‌تانه بۆ پایته‌ختی ئه‌وروپا ئه‌وه نیشان ده‌دا كه له هه‌رێمی كوردستانیش حه‌ساباتی ئه‌وه ده‌كرێ كه ئه‌وروپا رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه و ده‌بێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له عێراق و له كوردستانیش.
•دكتۆر سه‌ردانا به‌ڕێز سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ د ده‌مه‌كا هه‌ستیارده‌یه و ئه‌م دبینن یاسا هه‌لبژارتنان هێشتا كێشمه‌كێش ل سه‌ر تێته كرن پشتی كو هاتیه ڤیتۆ كرن، ل هژمارا كورسیێن پارێزگه‌هان كورد غه‌دره‌كه مه‌زن لێ هاتیه كرن، نه‌رینا ئه‌وروپا ل سه‌ر ڤان پرسان چییه؟ ب تایبه‌ت ل سه‌ر هه‌رێما كوردستانێ.
فوئاد حوسێن: به شێوه‌یه‌كی گشتی مه‌سه‌له‌ی یاسا و قبوڵكردنی یاسا بۆ یه‌كه‌م جار و دوایی ره‌تكردنه‌وه‌ی یاسا و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان له‌وێ به‌شێك له ته‌وه‌ره‌كان بوو، به‌ڵام بۆ ئه‌وروپا دیاره گرنگه له عێراق هه‌ڵبژاردن بكرێ و سه‌قامگیری له عێراق هه‌بێ و هه‌رێمی كوردستانیش رۆڵێكی هه‌بێ له عێراق، له دانیشتنه‌كاندا ئه‌م باسانه دێته پێشه‌وه، به‌ڵام یاساكه تا ئێستا خۆی له خۆیدا بۆته كێشه له عێراق، و ئه‌وروپییه‌كان به‌ته‌سه‌وری من حه‌ز ده‌كه‌ن چاره‌سه‌رێك بدۆزنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه بۆ عێراقییه‌كان به‌جێ ده‌هێڵن كه خۆیان ئه‌و چاره‌سه‌ره بدۆزنه‌وه.
•دكتۆر ئه‌ڤ په‌یام بۆ ئالیێ ئه‌وروپی هاتیه خویا كرن؟، بۆ نموونه سه‌رۆك بارزانی هۆشداریدا كو ره‌نگه هه‌رێما كوردستانێ بایكۆتا هه‌لبژارتنان بكه‌ت، ئه‌ڤه گرنگی و مه‌ترسییا وێ هه‌ولا لایه‌نێ به‌غدا نیشان دده كو هژمارا كورسییان ل كوردستانێ بڤی ئاوایی دابه‌ش بكه‌ت، ئه‌رێ ئه‌وروپا لڤێ په‌یامێ گه‌هشتییه كو ئه‌ڤه لایه‌نێ كورد نییه یێ كه‌مته‌رخه‌مه و غه‌درێ دكه‌ت به‌لكو لایه‌نێ به‌غدایه كو فشارێ دكه‌ت؟
فوئاد حوسێن: هه‌ڵبه‌ت ئه‌م هه‌ڵوێسته دوای بینینه‌كان بوو له برۆكسل، به‌ڵام خۆ ئه‌وروپییه‌كان هه‌ر له‌وێ نین، له كوردستانیش ئه‌وروپییه‌كان قسه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، له به‌غدا دێن قسه له‌گه‌ڵمان ده‌كه‌ن، ئه‌مریكییه‌كانیش هه‌روه‌ها، به‌ته‌سه‌وری من هه‌وڵدرا ته‌وزیحی هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بكرێ بۆ ئه‌وان، و به‌ته‌سه‌وری من تێگه‌یشتنێك هه‌یه لای ئه‌وان كه هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئێمه دژی هه‌ڵبژاردن نییه، هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دژی هه‌ڵبژاردن نییه، ئێمه ده‌مانه‌وێ هه‌ڵبژاردن هه‌بێ، چونكه هه‌ڵبژاردن به‌شێكه له پرۆسه‌ی دیموكراسییه‌ت، و هه‌ڵبژاردن مانای ئه‌وه‌یه گۆڕینێك دێته پێشه‌وه له عێراق، و ئه‌و گۆڕینه‌ی له عێراق بێته پێشه‌وه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ساسی پرۆسه‌ی دیموكراسی بێ خراپ نییه بۆ كورد، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستی هه‌بوو ده‌رباره‌ی دابه‌شكردنی كورسییه‌كان، چونكه دابه‌شكردنی كورسییه‌كان به راستی غه‌درێك بوو له خه‌ڵكی كوردستان، زۆر كه‌س هه‌یه ده‌ڵێ خۆ ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی كوردستان ئاگادار بوون له یاساكه و موناقه‌شه‌یان كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی موناقه‌شه‌ی زیاتری له‌سه‌ر كرابوو مه‌سه‌له‌ی كه‌ركووك بوو، و ئه‌وه‌ی موناقه‌شه كرابوو ئه‌وه‌بو كه ئعتیماد بكرێته سه‌ر رێژه‌ی ساڵی 2009، به‌ڵام رێژه‌كان كه له وه‌زاره‌تی تیجاره‌وه هاتووه خۆ دوایی ته‌سلیم كراوه و خه‌ڵكه‌كه رێژه‌كه‌یان بینیوه، یه‌عنی ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاوه رێژه‌كه‌مان ببینیایه كه‌س قبووڵی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد، چونكه مه‌عقووڵ نییه دوازده كورسی بدرێ به نه‌ینه‌وا و سێ كورسی بۆ هه‌موو كوردستان به‌هه‌ر سێ پارێزگاوه، ئه‌م نادروستییه خۆی له خۆیدا ئاسان بوو شه‌رح بكه‌ی بۆ خه‌ڵكی ده‌ره‌وه، ئاسان بوو شه‌رحی بكه‌ی بۆ ئه‌وروپییه‌كان، ئێستاش ئاسانه شه‌رحی بكه‌ی بۆ ئه‌مریكییه‌كان و ئه‌وروپییه‌كان، ئه‌وه موشكیله نییه، ئێمه دوو هه‌ڵوێستی جودامان بوو، یه‌ك: هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردن ئێمه پشتگیری له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین، ئێمه دژی هه‌ڵبژاردن نین و حه‌ز ده‌كه‌ین هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێ، به‌ڵام هه‌ڵوێستی دووه‌م ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنێك بێ له‌سه‌ر ئه‌ساسێكی راسته‌قینه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێك بێ له ئێستاوه تۆ بزانی كه فێڵیان كردووه له كورد، یا نه‌تیجه‌كه‌ی له ئێستاوه دیار بێ، له‌سه‌ر ئه‌ساسی غه‌ش بێ له‌سه‌ر ئه‌ساسی غه‌در بێ، ئێ چۆن ئه‌وه قبووڵ ده‌كه‌ی؟، ئینجا هه‌ڵوێستی جه‌نابی سه‌رۆك به راستی هه‌ڵوێستێك بوو قبووڵی ئه‌و غه‌دره‌ی نه‌كرد، یه‌عنی دیفاعه له خه‌ڵكی كوردستان و له مافی خه‌ڵكی كوردستان و دیفاعه له دیموكراسییه‌تیش.
•دكتۆر ئێك ژته‌وه‌رێن هاته باسكرن هه‌روه‌كو ل كه‌نالێن ده‌نگوباسان هاته راگه‌هاندن پرسا كه‌ركووكێ بوو، كو سه‌رۆك بارزانی گۆت كێشه‌یا مه‌یا سه‌ره‌كی ل سه‌ر كه‌ركووكێ یه و كێشه‌یا مه دگه‌ل رژێمێن ئێك لدویف ئێكێن به‌رێ ژی هه‌ر ل سه‌ر كه‌ركووكێ بوویه و ره‌نگه زه‌ره‌ر ب شۆره‌ش و خه‌باتا گه‌لێ كورد گه‌هاندبیت، ل ڤێره دیتنا ئه‌وروپییان ل دۆر كه‌ركووكێ و هه‌ولێن كوردان ب تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر كرنا پرسا كه‌ركووكێ د چارچۆڤا مادده‌یا 140 و چارچۆڤا ده‌ستووری چ بوو؟
فوئاد حوسێن: هه‌ڵبه‌ت له زۆر دانیشتنه‌كاندا ته‌وه‌ری كه‌ركووك و مادده‌ی 140 و ده‌ستوور یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كان بوو كه باس ده‌كرێ، ئه‌وروپییه‌كان به گشتی و ئه‌مریكییه‌كانیش له رووی تیۆری نه‌زه‌ری باس له‌وه ده‌كه‌ن ده‌ڵێن ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی داخلییه به‌ڵام چاره‌سه‌ر بكرێ باشه، ئه‌وان داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن چاره‌سه‌ر بكرێ، به‌ڵام چاره‌سه‌ره‌كه‌ی چۆنه!؟، راستی بڵێم ئه‌مه كێشه‌یه‌كی داخلییه، له نه‌تیجه گه‌ره‌كه حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراق دابنیشن و ئێمه ده‌ڵێین له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور رێگه‌یه‌ك بدۆزینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌علوومه لای هه‌موو كه‌سێك كه له به‌غدا سیاسه‌تێك هه‌یه كه ده‌یانه‌وێ خۆیان له‌و چاره‌سه‌ره دوور بخه‌نه‌وه هه‌تا ئێستا، ئینجا بۆ ئه‌وه ده‌ڵێم، یه‌كێك له‌و سه‌به‌بانه‌ی ئێستا هه‌رێمی كوردستان پشتگیری له هه‌ڵبژاردن ده‌كا بۆ ئه‌وه‌یه به‌ڵكو له دوای هه‌ڵبژاردن حكوومه‌تێكی تازه بێته كایه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رنامه‌ی تازه‌ی ئه‌و حكوومه‌ته ئینسان بتوانین باسی ئه‌و كێشانه بكا، ئه‌و كێشانه‌ی تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌بووه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، و یه‌كێ له گرنگترین ئه‌و كێشانه‌ش مه‌سه‌له‌ی كه‌ركووك و ئه‌و شوێنانه‌یه كه په‌یوه‌ندییان هه‌یه به مادده‌ی 140.
•دكتۆر به‌س ئه‌م دبینن دماوێ ڤان چار سالێن بووریدا ئه‌ڤه پرسا كه‌ركووكێ هه‌تا نها نه‌هاتییه چاره‌سه‌ر كرن، ئه‌ڤه هنده‌ك پرسێن تایبه‌ت به هه‌رێما كوردستانێ وه‌كو یاسا نه‌فت و غازێ یان پرسا پێشمه‌رگه‌ی و پرسا فیدرالیزم و چه‌وانییا دابه‌شكرنا ده‌ستهه‌لاتێ نه‌هاتنه چاره‌سه‌ر كرن، ئه‌رێ هه‌لبژارتنێن ڤێ جارێ، ئه‌ڤه ئه‌گه‌ر ئه‌م رۆلێ كوردان ل حكوومه‌تا داهاتی ره‌چاڤ بكه‌ین، بڤێ هه‌ولا حكوومه‌تێ كو هژمارا كورسیێن پارێزگه‌هان بڤی ئاوایی دابه‌شكرنه، ئه‌ڤه بۆ لاوازكرنا پێگه‌ها كوردان نییه ل به‌غدایێ بۆ حكوومه‌تا داهاتی و بۆ په‌رله‌مانێ داهاتی؟
فوئاد حوسێن: هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌و جۆره‌ی كه كورسییه‌كانیان دانا بوو و دابه‌شكرد بوو، ئه‌گه‌ر به‌و جۆره هه‌ڵبژاردن ببوایه ئه‌و كاته هه‌رێمی كوردستان یا نوێنه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان (موهیم نییه به هاوپه‌یمانی كوردستان و به هه‌ر حزبێك بێ) ده‌بوونه كوتله‌یه‌كی بچووك له ناو په‌رله‌مانی عێراق، به‌واتای ئه‌گه‌ر حه‌ساباتی ژماره‌كان بكه‌ی و به‌راوردی بكه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌ی شوێنه‌كانی تری عێراق، ئێمه دوور نییه ببواینایه ژماره سێ و چوار یا پێنج له ناو په‌رله‌مانی عێراق، كه تۆ بوویته ژماره چوار و پێنج مانای وایه قووه‌تت كه‌مده‌بێته‌وه، ده‌سه‌ڵاتت كه‌مده‌بێته‌وه، هه‌تا له مه‌سه‌له‌ی یاسا، هه‌ر یاسایه‌ك هه‌بێ، بیرمان نه‌چێ هه‌تا ئێستا زیاتر له 50 مادده‌ی كه له ده‌ستووردا هه‌یه پێویسته یاسای بۆ دابنرێ، مانای وایه له موناقه‌شه‌ی یاساكانیش تۆ رۆڵت كه‌متر ده‌بێته‌وه، چونكه به ده‌نگدانی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ده‌نگ ده‌توانن یاسایه‌ك ده‌ربڕن، ئه‌وسا تۆ رۆڵت كه‌مده‌بێ، بێجگه له‌وه تۆ له حكوومه‌تی ئاینده‌ی عێراقیش رۆَڵت كه‌مده‌بێته‌وه، چونكه تۆ چه‌ند قورساییت هه‌یه له‌په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده قورساییت ده‌بێ له حكوومه‌ت، ئه‌و پیلانه بۆ ئه‌وه بووه به‌ڵام تا ئێستا سه‌رنه‌كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ماوه بزانین چۆن موناقه‌شه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه پیلانێكی خه‌ته‌رناك بوو....
•ئه‌ڤه شاشییه‌كا ته‌كنیكی بوو یان هه‌نگاڤه‌كا سیاسی بوو؟
فوئاد حوسێن: ئێستا زه‌حمه‌ته مرۆڤ بزانێ ته‌كنیكییه یا سیاسییه، به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ بێ، ته‌كنیكی بێ یان سیاسی بێ، ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ڵه‌مان كردووه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، بزانین هه‌ڵه‌كه له كوێیه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی تر پیلانی داناوه له دژی ئێمه، پێویسته بزانین ئه‌مانه كێن و چۆن ئه‌و پیلانه دانراوه، و ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی سودفه بێ، ئه‌وه بۆ ره‌ت ده‌بێ له‌سه‌رمان؟ ئه‌وه پرسیاره ده‌بێ بكرێ به راستی، پرسیار له خۆمان بكه‌ین و پرسیاره ده‌بێ هاوپه‌یمانی كوردستان له خۆی بكا له به‌غدا، و پرسیاره ده‌بێ له‌وانه‌شی بكه‌ین كه دۆستمانن له ناو په‌رله‌مانی عێراق به‌وه‌ی چۆن شتێكی وا روو ده‌دا؟، به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ تا ئێستا ره‌ت نه‌بووه، ئینجا نازانم له‌م یه‌ك دوو رۆژه چی لێدێ، به‌ڵام ئه‌مه خه‌ته‌رناك بوو، كێشه‌ی ئێمه مه‌سه‌له‌ی حزبێك نییه، ئێستا كۆمه‌ڵێ حزب هه‌یه له عێراق و كۆمه‌ڵێ له نوێنه‌رانی ئه‌و حزبانه ده‌چنه په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه، عێراق ئه‌ساسه‌ن له دوو نه‌ته‌وه پێكهاتووه عه‌ره‌ب و كورد، ئێ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان نوێنه‌ری یه‌ك نه‌ته‌وه‌ی تێدا نه‌بێ یا زه‌عیف بێ كه نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئه‌ساسییه، ئه‌مه چی ده‌رده‌چێ؟!، ئه‌مه وه‌كو خانوویێك وایه كه دوولای هه‌بێ، یه‌ك لای زه‌عیف بێ و خۆی بكێشێته‌وه خانووه‌كه نامێنێ، خانووه‌كه تێك ده‌چێ، ئه‌وه گه‌ره‌كه خه‌ڵك تێبگه‌ن، ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی یه‌ك لای خانووه‌كه‌یه، شه‌راكه‌ت به‌و نه‌وعه‌یه، ده‌نگه‌كان به‌س ده‌نگی عه‌ره‌ب نییه، یه‌ك لای كورده یه‌ك لای عه‌ره‌به، كورد خۆی بكێشێته‌وه خانووه‌كه نامێنێ و تێكده‌چێ، ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین به‌و مه‌فهوومه ئیش بكه‌ین و به‌و مه‌فهوومه ته‌عبیر بكه‌ین؟ پێویسته وازح بێ له‌سه‌ر خه‌ڵكی تر، یه‌عنی ئه‌گه‌ر هاتوو به فێڵ و فه‌ن كورسییه‌كانی ئێمه كه‌مبكه‌نه‌وه، ئه‌وه به‌و مانایه نییه توانیبێتیان مافی ئێمه كه‌مبكه‌نه‌وه، مافی كورد له عێراق پێویسته له‌سه‌ر ئه‌ساسی هاوبه‌ش بێ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب، له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه تۆ باس ده‌كه‌ی، شه‌ریكیی باس ده‌كه‌ی و ده‌ڵێی شه‌ریكین، چونكه ئه‌م ده‌وڵه‌ته له دوو به‌ش دروست بووه، راسته ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئێمه سه‌یر بكه‌ی و به‌راوردی بكه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌ی عه‌ره‌ب، كه‌مترین له‌وان، به‌ڵام عێراق به بێ كورد عێراق نییه ئه‌وه واقیعه، به بێ حزبێكی موعه‌ییه‌ن عێراق ده‌مێنێ، له عێراق حزبێك نه‌مێنێ عێراق هه‌ر ده‌مێنێ، حزبێك به‌شدار نه‌بێ له په‌رله‌مان په‌رله‌مانه‌كه هه‌ر ده‌مێنێ، به‌ڵام نه په‌رله‌مان و نه حكوومه‌ت و نه عێراق ناتوانن بمێنن ئه‌گه‌ر كوردی تێدا نه‌مێنێ.
•یه‌عنی دكتۆر نه‌شێین ئه‌م ڤێ به‌راورد بكه‌ین دگه‌ل بۆ نموونه به‌شداری نه‌كرنا عه‌ره‌بێن سوننه ل هه‌لبژارتنا سالا 2005 ێ، و بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كورد ڤێ جارێ به‌شداریێ نه‌كه‌ت؟ ئایا عێراق دگه‌هیته بنبه‌ستا سیاسی ئێدی؟
فوئاد حوسێن: ئه‌وه واقیعه، دوایی یه‌ك شت گرنگه، ئه‌و پرۆسه سیاسییه تازه‌ی عێراق له 2003 ، ئێ باشه یه‌كێ له‌وانه‌ی ئه‌و پرۆسه‌ی دامه‌زراندووه و ده‌یپارێزێ و هه‌وڵ ده‌دات بیباته پێشه‌وه كورده، باشه ئه‌گه‌ر كورد له پرۆسه‌كه‌دا نه‌بێ كێ حیمایه‌ی ده‌كا؟ كێ ده‌یباته پێشه‌وه؟ عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌چێ؟ خۆ ئه‌مانه پرسیارن، پرسیاره نه‌ك هه‌ر به‌س كورد، یا ئه‌نتلكتوێلی كورد یا رۆشنبیری كورد یا نووسه‌ری كورد یا سیاسی كورد ئه‌م پرسیارانه له‌خۆی بكات، به‌ڵام عه‌ره‌بیش پێویسته ئه‌م پرسیاره له خۆی بكات، بۆ ئه‌وه ده‌ڵێم عه‌ره‌بیش ده‌بێ ئه‌و پرسیارانه له خۆی بكا، كه هه‌ڵوێستیان ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌وه عێراق تێكده‌چێ، یه‌عنی ئه‌گه‌ر كورد بخه‌نه كۆڕنه‌رێكه‌وه، وه‌كو چۆن جاران ده‌یانخسته كۆڕنه‌ره‌وه، باشه، جاران كورد مقاوه‌مه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام كورد ئێستا موحتاجی ئه‌وه نییه، كورد ئێستا ده‌توانێ بڕیاری تر بدا، ئێ كه بڕیاری تر بدا عێراق به‌م شێوه‌یه نامێنێ، گه‌ره‌كه ئه‌م تێگه‌یشتنه هه‌بێ لای عه‌ره‌به‌كان، بۆیه نابێ كورد بخرێته كۆڕنه‌ره‌وه، كورد پێویسته له به‌غدا بێ، كورد پێویسته رۆڵی به هێز بكرێ له به‌غدا، كورد پێویسته شه‌ریك بێ له به‌غدا، ئینجا ئه‌و هه‌وڵه‌ی ده‌درێ له‌ولا و له‌ملا كه‌ركووك نه‌مێنێ و كه‌ركووك ببێته كێشه و ژماره‌ی كورد كه‌مبكه‌نه‌وه، هه‌وڵه‌كه عه‌جیبه، هه‌وڵه‌كه ئه‌وه‌یه به خه‌یاڵی خۆیان جارێكی تر كورد بخه‌نه قاڵبێكه‌وه، بیخه‌نه كۆڕنه‌رێكه‌وه، و ئه‌و وه‌خته سیاسه‌تی خۆیان جێ به‌جێ بكه‌ن، باشه ناتوانن خۆ ئێستا ئه‌و زه‌مانه نه‌ماوه.
•دكتۆر جاره‌كه دن ئه‌م ڤه‌گه‌ڕن بۆ سه‌ردانا بڕێز سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ بۆ ئه‌وروپا، ئێك ژ وان ته‌وه‌ران باسكرنا په‌یوه‌ندیێن دیپلۆماتیك دگه‌ل وه‌لاتێن ده‌ردۆر ب تایبه‌ت توركیایێ بوو، یه‌كێتییا ئه‌وروپایێ ب گرنگیڤه به‌رێ خوه دده‌ته توركیا و ریفۆرمێن كو ژێ دخوازیت ئه‌نجام بده‌ت، توركیاژی ب هه‌مان ئاوا و هه‌رێما كوردستانێ، هزر و نه‌رینێن یه‌كێتییا ئه‌وروپا چه‌وا بوو؟ ئه‌رێ وه‌كو پره‌كا په‌یوه‌ندی و ژهه‌ڤ نێزیككرنا هه‌ردوو ئالییان به‌رێ خوه‌دا هه‌رێما كوردستانێ ب تایبه‌ت ئه‌و پرۆسا ڤه‌كرنا دیموكراسی ئه‌وا نها ل توركیا هه‌یه و ئه‌ڤ سال هه‌رێما كوردستانێ مێهڤاندارییا شانده‌كا پله بلند و دیپلۆماسییا توركیایێ كر ب سه‌رۆكاتییا دادود ئۆغلو؟
فوئاد حوسێن: له رابردوو كه دانیشتن هه‌بوو له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا و هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا، مه‌سه‌له‌ی توركیا ده‌هاته پێشه‌وه، ئه‌و وه‌خته باسی كێشه ده‌كرا، به‌ڵام راستی بڵێم ئێستا له هه‌موو دانیشتنێك باسی ئه‌وه كرا، ده‌ستخۆشی له هه‌رێمی كوردستان كرا و ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا، كه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێ و له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كه، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وروپاشه،...
•یه‌عنی ب گرنگیڤه به‌رێ خوه‌دا ڤێ گوهه‌رتنێ؟
فوئاد حوسێن: زۆر، زۆر، زۆر .... و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پێی ده‌ڵێن سیاسه‌تی كرانه‌وه كه له توركیا هه‌یه، هه‌م هه‌رێمی كوردستان پێی خۆشه و به ئاشكرایی و عه‌له‌نی پشتگیریی لێ ده‌كا، و هه‌م ئه‌وروپییه‌كانیش پێیان خۆشه به‌راستی، به‌ڵام گرنگیی په‌یوه‌ندی به تایبه‌تی له ئاینده، په‌یوه‌ندی ئیقتسادی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وروپایه، و كه من باسی په‌یوه‌ندی ئیقتسادی ده‌كه‌م باسی كۆمه‌ڵێ شت ده‌كه‌م، ئه‌وروپییه‌كان زۆر پێیان خۆشه، و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش هه‌م بۆ كورد باشه و هه‌م بۆ ده‌وڵه‌تی توركیاش باشه، ئه‌وه باسكرا و به باشی ته‌قییم كرا.
•دكتۆر ب گشتی دیتنا یه‌كێتییا ئه‌وروپایێ و وه‌لاتێن ئه‌وروپی بۆ رۆلێ هه‌رێما كوردستانێ ب تایبه‌ت كو ده‌ڤه‌ره‌كا ئارامه و جهه‌كێ باشه بۆ ڤبه‌رهینانێ یان بۆ هاتنا كۆمپانیایێن بازرگانی، یان هه‌رێما كوردستانێ ل ده‌مێن بووری دخوه‌ست كو پرۆژه‌یا غازێ د رییا توركیا بۆ ئه‌وروپایێ ڤه‌گوهێزیت، لێكنزیكبوونا توركیا و هه‌رێما كوردستانێ چ گرنگییه‌كا ئابووری بۆ ئه‌وروپایێ هه‌یه؟
فوئاد حوسێن: گرنگیی ئابووری یه‌كێ له‌و مه‌سه‌لانه‌یه كه ئه‌وروپییه‌كان باش ده‌یزانن، چونكه زۆر شه‌ریكاتیان هه‌یه لێره و ده‌زانن كوردستان زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، كوردستان و عێراق زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، كوردستان نه‌وتی هه‌یه غازی هه‌یه، و هه‌ر وه‌ها عێراق نه‌وتی هه‌یه غازی هه‌یه، و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا ده‌توانێ ئه‌و رێگایه بكاته‌وه، هه‌ڵبه‌ت به‌شێكی نه‌وتی عێراق ئێستا له رێگه‌ی توركیاوه له رێگه‌ی جیهانه‌وه ده‌چێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام خاڵێكی تر مه‌سه‌له‌ی غاز ئێستا باس ده‌كرێ له دونیا، مه‌سه‌له‌ی غاز یه‌كێ له مه‌سائیله ستراتیژیه‌كانه له په‌یوه‌ندییه ئیقتسادییه‌كان، ئێ كه تۆ خاكه‌كه‌ت پڕی غاز بێ و خه‌ڵكیش ده‌زانێ زۆر غاز هه‌یه و ئحتیاتێكی گه‌وره‌ی غاز هه‌یه له كوردستان و له عێراق، باسی ئه‌وه ده‌كرێ ئه‌م غازه چۆن بچێته ده‌ره‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا، ئینجا ئه‌وروپا بۆ به‌شێكی زۆر له غاز ئعتیماد ده‌كاته سه‌ر غازی رووسیا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی تر هه‌بێ، ئه‌وه هه‌م یارمه‌تی سیاسی، ناحیه‌ی ستراتیجی و هه‌م ئیقتسادی ئه‌وروپا ده‌دات، ئینجا ئه‌وان له‌م چوارچێوه‌یه‌وه زۆر به گرنگی سه‌یری ئه‌م په‌یوه‌ندییانه ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق به گشتی له‌گه‌ڵ توركیا.
•دكتۆر نه‌رینا ئه‌وروپایێ د ڤێ سه‌ردانا سه‌رۆك بارزانی ل دۆر هه‌لبژارتنێن ڤێ داوییا هه‌رێما كوردستانێ چ بوو؟ و ب چ پیڤه‌ره‌كی هه‌لسه‌نگاند؟
فوئاد حوسێن: هه‌ر وه‌كو گوتم كه باسی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین باسی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین، باسی لێپرسراوانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین، به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وان پشتگیریی خۆیان پیشان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌و ئارامییه‌ی كه هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان، و ئه‌م پرۆسه‌ی هه‌یه له كوردستان، به‌ڵام هیوادارن ئه‌م پرۆسه‌یه فراوانتر ببێ، جێگای داخه ئێستا دوو سووره‌ت هه‌یه، سووره‌تێك هه‌یه عێراق كه خه‌ریكی مه‌شاكله و هه‌ر مه‌شاكلی تێدایه و حه‌لی مه‌شاكل ئاسان نییه و توندوتیژی تێدایه و سووره‌ته‌كه‌ی تریش هه‌رێمی كوردستانه، راسته ئێمه‌ش مه‌شاكلمان هه‌یه به‌ڵام مه‌شاكله‌كانی ئێمه جیاوازه، به‌ڵام لێره پرۆسه‌ی بنیاتنان هه‌یه، پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تازه هه‌یه، پرۆسه به‌ره‌وپێشه ده‌چێ، پرۆسه‌ی دیموكراتییه‌ت هه‌یه، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌بوو كه سه‌ركه‌وت، له عێراق پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن جارێ نازانرێ ده‌كرێ یان ناكرێ، به‌ڵام لێره كرا و سه‌ریش كه‌وت، ئه‌مه هه‌مووی به باشی ته‌قییم ده‌كرێ له ئه‌وروپا.
•دكتۆر وه‌كو داوی پرسیار، هه‌نده‌ك لایه‌ن كوردان تۆمه‌تبار دكه‌ن كو دخوازیت یه‌كپارچه‌ییا عیراقێ تێك بده‌ت ب ڤه‌گه‌ڕاندنا كه‌ركووكێ بۆسه‌ر هه‌رێما كوردستانێ، یان داخوازا سه‌رخوه‌بوونێ دكه‌ت وه‌كو هنده‌ك ئالیێن دی دبێژن، ئه‌رێ كوردان ئه‌و په‌یام نه‌گه‌هاندییه چ یه‌كێتییا ئه‌وروپایێ یان ئه‌مه‌ریكایێ؟ كو كورد پابه‌نده ب ده‌ستووری هه‌تا وی ده‌می كو عیراق پابه‌ند به ب ده‌ستوور و بنه‌مایێن ته‌وافوقێ؟
فوئاد حوسێن: ده‌رباره‌ی عێراق جۆره‌ها قسه ده‌كرێ و هه‌ڵوێست ده‌بێ، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ڵوێستی ره‌سمی كورد ئه‌وه‌یه، ده‌ستوورێكمان هه‌یه و ئێمه پابه‌ندین به‌و ده‌ستووره، ئه‌گه‌ر عێراق پابه‌ند بێ به‌و ده‌ستووره ئێمه‌ش پابه‌ندین به‌و ده‌ستووره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عێراق خۆی پابه‌ند نه‌بێ به ده‌ستووره‌كه ئه‌وه شتێكی تره، یه‌عنی ئه‌گه‌ر هێزه سیاسییه‌كان له عێراق پابه‌ند نه‌بن به ده‌ستوور ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی تره، به‌ڵام تا ئه‌و وه‌خته‌ی ئه‌م ده‌ستووره هه‌بێ ئێمه‌ش پابه‌ندین به‌و ده‌ستووره، و كورد له چوارچێوه‌ی عێراقێكی دیموكراتی هه‌وڵ ده‌دا عێراقێكی دیموكراتی دابمه‌زرێ، عێراقێكی فیدراڵی دابمه‌زرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسه چووه پێشه‌وه، كوردیش نه‌ك هه‌ر به‌شێكه له‌و پرۆسه‌یه، به‌ڵكو سه‌ركرده‌ی پرۆسه‌كه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه نه‌چووه پێشه‌وه، كورد ده‌توانێ گۆڕینی ته‌واو له كوردستانی عێراقدا بكا، گۆڕینی جوزئییش له عێراقدا بكا، به‌ڵام تۆ ناتوانی عێراق هه‌مووی بگۆڕی، چونكه له‌وێ هێزی سیاسی تر هه‌یه، به ده‌ستی ئه‌وانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان پرۆسه‌ی عێراق به‌ره‌و شوێنێ تر ده‌به‌ن له جیاتی دیموكراتییه‌ت و فیدرالییه‌ت، ئه‌وه مانای وایه دوو رێگای جیاواز.
|