باراك ئۆباما و جۆزێف بایدن له گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانی سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردن بیرورا ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ن




06/12/2009

ئێوارەی ئەمرۆ هەردوو بەرێزان باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و جۆزێف بایدن جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە دوو پەیوەندی تەلەفۆنی جیادا لەگەڵ بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان پەیوەندی هەرێمی كوردستان و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایان بەباشی هەڵسەنگاندو رۆڵی سەرۆك بارزانییشیان لە پرۆسەی سیاسی عێراق بەرز نرخاندو پشتگیری خۆشیان بۆ پرۆسەی سیاسی عێراق و دۆزی كورد لە عێراقدا دووپاتكردەوە .


هەر لەو دوو پەیوەندییەدا بیرورا سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردن و چۆنیەتی گەیشتنی هێزو لایەنەسیاسییەكانی عێراق بە رێككەوتنێك ئاڵوگۆڕ كرا.


سەرۆك بارزانی سوپاسی سەرۆك ئۆباما و بەرێز بایدنی كرد بۆ پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانیان و بەڵێنی دا كە هەموو هەوڵێكی خۆی دەخاتەگەر بۆئەوەی گشت هێز و لایەنە سیاسییەكانی عێراق بگەنە رێككەوتنێكی عادیلانەی ئەوتۆ كە هیچ لایەنێكی تێدا زەرەرمەند نەبێت . هەروەها تەئكیدی لەسەر بەرەودان بە پەیوەندییەكانی نێوان كوردو ئەمریكا كردەوە بەشێوەیەك كە لە بەرژەوەندی هەموو عێراقدا بێت.





SOURCE:: KRP.org PAGE HIT:: 1400  



























هه ڵبژارده‌
دیداری فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ كوردستان TV
كۆنگرەیی ڕۆژنامەوانیی سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان و سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ماوە تەواوبووی ئێراقی فیدراڵ
وتاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێوڕه‌سمی كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان
دیداری فوادحسین سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان
فوئاد حوسێن لە كۆڕێكی سەنتەری( Atlantic Council in D.C) دا
شاندی كوردستانی لەئەمەریكا بۆچوونەكانی سەركردایەتی سیاسی و سەرۆك بارزانی بۆ بەرپرسانی ئەمەریكا و ڕەوەندی كورد ڕوون كردەوە
دەقی دیمانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ گۆڤاری گوڵان
سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ‮ الشرق الأوسط :‬
كۆنگرەی رۆژنامەوانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای كۆتاییهاتنی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێزیان بۆ توركیا وئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا
كۆنگره‌ی‮ ‬رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا