
Loading...
![]() | | | | کۆشکی سپی پاڵپشتی خۆی بۆ جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 دوپات ده‌کاته‌وه | | | | |
ته‌رجمه‌ی ده‌قی به‌یاننامه‌ی کۆشکی سپییه له مه‌ر ده‌رچوونی یاسای هه‌ڵبژاردن له عێراق:
ولایه‌ته یه‌گرتووه‌کان پیروزبایی له خه‌لکی عێراق و نوێنه‌ره هه‌ڵبژێردراوه‌کانییان به بۆنه‌ی ده‌رچوونی یاسای هه‌موارکراوی هه‌ڵبژاردن ده‌کات و ئێمه به خۆشحالیه‌وه چاوه‌رێی هه‌ڵبژاردنه‌کانی نیشتیمانی ده‌که‌ین. ئه‌م گفتگویانه‌ی که بونه هۆی ده‌رچوونی یاسای هه‌ڵبژاردن ئه‌وه ده‌گه‌یێنێت که عێراقیه‌کان و سه‌رکرده‌کانیان پابه‌ندن به کونترۆلکردنی ئاینده‌ی خۆیان و چاره‌سه‌ڕکردنی ناکۆکیه‌کانیان به شێوه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه به پێی ده‌ستوری عێراق.
له ساڵی 2005ه‌وه ولایه‌ته یه‌گرتووه‌کان پاڵپشتی له ده‌ستوری عێراقی کردووه وه‌ک بنه‌مایه‌ک بۆ گشت عێراقیه‌کان که بتوانن مافه‌کانیان بپارێزن و هه‌روه‌ها به یه‌که‌وه کار بکه‌ن بۆ بنیادنانی یه‌کگرتنه‌وه‌ی نیشتیمانی. ئه‌م ده‌ستووره له گه‌ڵ دروست کردنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کاریگه‌ریان هه‌بووه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری عێراق. ولایه‌ته یه‌گرتووه‌کانی پاڵپشتی به‌هێزی خۆی بۆ خه‌لکی عێراق و حکومه‌تی هه‌ڵبژێردراو دوپات ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها رێزی خۆی بۆ ده‌ستوری عێراق دوپات ده‌کاته‌وه، له گه‌ڵ ماده‌ی 140 که ناوچه‌ناکۆکیداره‌کان وه‌ک که‌رکوک و سنوره‌ناکۆکیداره‌کانی تری ناوخۆ ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها ماده‌ی 142 که باس له پرۆسه‌ی هه‌موارکردنی ده‌ستور ده‌کات. به‌رده‌وام ده‌بین له پاڵپشتیکردن له خه‌لکی عێراق و حکومه‌تی هه‌ڵبژێردراویان که کار ده‌که‌ن بۆ جێبه‌جی کردنی ده‌ستوی عێراق به شێوه‌یه‌کی ته‌واو و دادپه‌روه‌رانه.
گرفتی زۆر لە بەردەم عێراق هەیە، لە گەل هەبوونی نارەزایی لە نێوان حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان. ویلایەتە یەكگرتووەكان ئامادەیە بۆ یارمەتیدانی گشت عێراقیەكان بۆ ئەوەی لە دەوری یەك كۆببنەوە و چارەسەری نوێی سیاسی بدۆزنەوە بۆ ئاسانكردنی گرفتە كۆنەكانیان، ترسە كۆنەكان لاببەن و بەیەكەوە ئایندەیەك بنیاد بنێن وەك ولاتێكی سەرفراز، شوێنی مێژووییی خۆی لە كۆمەڵگای نێودەولەتی به‌ده‌ست بێنێت. دوای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان لە 2010، عێراق بە پێی دەستور و یاساکانی لە 2013 و 2014 هەلبژاردنەكان ئەنجام دەدات. سەرژمێریەكی سەردەمیانە و وورد و تەواو دەبێتە هۆی ئاسانكاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی ئایندە، وە ولایەتەیەگرتووەكان ئامادەیە بۆ یارمەتی دانی حكومەتی عێراق بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریەكی راست و دورست لە ساڵی داهاتوودا، ئەمەش وەك پایەیێكە بۆ یارمەتیدانی عێراقێكی سەقامگیر كە حكومەتێكی دادپەروەرانە و بەرپرس بێت لە بەرامبەر خەڵكی عێراق.
ولایەتە یەكگرتووەكان سوپاسی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات بۆ ئەو رۆڵە پڕ بایەخەی که ده‌یبینێت لە یارمەتیدانی خەڵكی عێراق و ئامادەكردنیان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو وە سۆزی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی نوێنه‌ری (UN) له عێراق ده‌پات ده‌کاته‌وه.
|