دیمانه‌ی د‮. ‬فوئاد حوسێن له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی خەبات له سه‌ر ڕەوشی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬ئێراق




11/12/2009

د‮. ‬فوئاد حوسێن بۆ خەبات 

دیمانە‮/ ‬هێمن ئاری‮ ‬

ڕەوشی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬ئێراق و ئەو پێشهاتانەی‮ ‬كەڕووبەڕووی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬فیدراڵ دەبنەوە،‮ ‬بوونەتە هۆیەك بۆ زیاتر ئالۆز بوونی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ناوخۆ،‮ ‬بەتایبەتیش‮ ‬بارودۆخی‮ ‬هاتنە پێشی پرسی‮ ‬هەڵبژاردن،‮ ‬كەئەمڕۆ

بۆتە خەمێك بۆسەرجەم‮ گەلانی ‬ئێراق، دیارە هەرێمی‮ ‬كوردستان وەك بەشێك لەئێراقی فیدراڵ دەكەوێتە ژێر باری‮ ‬ئەم بارودۆخەی‮ ‬كەهەیە،‮ ‬بۆ قسەكردن لەسەر هەموو ئەم پرس و ئاڵۆزی‮ ‬و ئەو گرفتانەی‮ ‬كەهەن لەگۆرەپانی ململانێی سیاسی، لەدیمانەیەكدا د‮. ‬فواد حوسێن سەرۆكی‮ ‬دیوانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان تیشكی خستە سەر چەند لایەنێكی ئەو پرسانەو بەم جۆرە بۆ خەبات هاتە دوان‮. ‬


خواستی‮ ‬كورد‮ ‬

سەرەتا د‮. ‬فوئاد حوسێن لەبارەی‮ ‬پەسەند كردنی‮ ‬یاسایی‮ ‬هەڵبژاردن و‮ ‬یەكانگیری‮ ‬لەگەڵ خواستەكانی‮ ‬گەلی كورد گوتی‮: ‬گەر باس لەم یاسایەو پەیوەندی بەخواستی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردبكەین دیارە بەتەواوی لەگەڵ خواستی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد نییە،‮ ‬بەڵام تاچەند دەگونجێ لەگەڵ ئەو واقیعەی‮ ‬لەئێراقدا هەیە؟ دەگونجێ،‮ ‬چونكە لەیاسای‮ ‬هەڵبژاردندا دوو‮ ‬ڕێگەی‮ ‬چارەسەر بۆئێمە هەبوو،‮ ‬بەشێك بەدەست ئێمە بوو بەشەكەی‮ ‬تریش بەدەست تاریق هاشمی‮ جێگری‮ ‬سەرۆك كۆمارەوە بوو،‮ ‬تارق هاشمی‮ ‬گەرڤیتۆكەی‮ ‬بەكار بهێنایە‮ ‬یاساكە دەچۆوە بۆ پەرلەمان گەر پڕۆسەی‮ ‬یاسایی‮ ‬خۆی‮ ‬وەربگرێ مانای‮ ‬وایە‮ ‬پێویستبوو 165كەس هەبێ كە ڤیتۆی‮ ‬تارق هاشمی‮ ‬رەت بكەنەوە ببێتەیاس ا،‮ ‬وا دابنێ ‬165كەس پەیدا دەبوو ڤیتۆكەیان‮ ‬ڕەتدەكردەوە و دەبووە‮ ‬یاسا،‮ لەپەرەگراڤێكی‮ ‬ئەم‮ ‬یاسایە باس لەوە دەكات‮ ‬كەئەم هەڵبژاردنە دەبێ لەسەر بنەمای‮ ‬پسولەی‮ ‬خۆراكی‮ ‬ساڵی‮ ‬2005بێت،‮ ‬ئێمە لەدوای‮ ‬لێكۆڵینەوە بینمان دوو بنچنیەی‮ ‬بەیانات هەیە،‮ ‬هەركارێكمان لەوانە حسابمان بكردبوایە،‮ ‬بەكێكان‮ ‬دەگەیشتە‮ ‬39كورسی‮ ‬لەم سێ پارێزگایە ئەوی‮ ‬تریش دەگەیشتە‮ ‬41 ئەمە واقیعێكە جافرت و فێڵی‮ ‬تیاكراوە‮ ‬یاگۆڕاوەو ئەمانەیان داوەتە دەر و داویانە بەگشت لایەك.‮ ‬

گەر‮ ‬یاساكە بگونجایە‮ ‬یا‮ ‬39یا‮ ‬41كورسیمان وەردەگرت، چارەسەری‮ ‬دووەم ئەوەبوو ئێمە بگەینە رێككەوتنێك لەناوخۆی‮ ‬حزبەكان كەلەناو پەرلەمانی ئێراقن‮ ‬تا كەمێك لەژمارەكان بگۆرێت،‮ ‬ئەوكاتیش لایەنەكان سوننە‮ ‬یا شیعە دەبێت دەپرسن ئێوە لەسەر چ بنەمایەك كورسی‮ ‬زیادت دەوێ‮.‬


ڤیتۆی‮ ‬تاریق هاشمی‮ ‬

د‮. ‬فواد حوسێن گوتی‮:‬‮ ‬لەم نێوەندەدا باس لە‮ ‬43كورسی‮ ‬كرا،‮ ‬هەندێ برادەر پێیان وابوو‮ ‬بڕۆشتباین تاكو تاریق هاشمی‮ ‬ڤیتۆكەی‮ ‬بەكار بهێنایە و بهاتایە پەرلەمان‮ ‬یاساكەنەدەما،‮ ‬كەیاساش نەمێنێ ئەوكات هەڵبژاردن‮ ‬لەسەر بنەمای‮ ‬2005دەبێت‮، ‬یاسای‮ ‬2005لەسەر بنەمای‮ ‬تۆماری‮ ‬هەڵبژارندن بووە. چونكە لە دادگا دوای‮ ‬هەڵبژاردنی2005 موسڵ و رومادی‮ ‬چوونەتە دادگا،‮ ‬دادگای‮ ‬فیدراڵ بڕیارێكی‮ ‬هەیە دەڵی‮ ‬ئەم ژمارەیە لەموسڵ هەڵەبووە،‮ ‬چونكە لە‮ ‬2005موسڵ مافی‮ ‬هەبووە تا‮ ‬27كورسی‮ ‬هەبێت،‮ ‬رومادیش‮ ‬3‮-‬4كورسی‮ ‬دەچێتە سەر،‮ ‬ئەمەش هەڵەبوو،‮ ‬گەروابێ واتە‮ ‬2005یش بۆئێمە هیچ نەبوو،‮ ‬جا ئەگەر ئەو كێشە سیاسیە بكەوتایە سەر ئێمە بۆ‮ ‬یاسای‮ ‬هەڵبژاردن‮ ‬بێگومان ئەو كات كێشەی‮ ‬سیاسی و رای جۆراوجۆری بۆپەیدادەبوون‮ ‬ بۆیەیادەبوو، بۆیە ئێمە لەم بارودۆخەدا بووین، ئایا ئەم‮ ‬یاسایە بەیەك دووكورسی‮ ‬زیاد قبوڵ بكەین،‮ ‬یا بكەوینە بارودۆخێك كەنەزانین دەرەنجامەكانی‮ ‬چیە، بۆیە رەوشەكە وەهابوو تا بەر لەنیو كاتژمێر كەبرۆنە ناو هۆڵ گفتوگۆیەكی چڕوپڕ هەبوو دواتر رەزامەندی‮ ‬لەسەر كۆمەڵی‮ ‬شت درا ئەویش چۆن، دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كەجێگری‮ ‬سەرۆك ئەمەریكا لەگەڵ جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بەتەلەفۆن قسەی‮ ‬كرد،‮ ‬دواتریش سەرۆك ئۆباما خۆی‮ ‬تەلەفۆنی‮ ‬بۆ جەنابی‮ ‬سەرۆك كرد،‮ ‬لەگەڵ ئەمریكیەكان كەوتینە گفتوگۆ،‮ ‬گەر ئێمە ئەوە بكەین ئێوەچی‮ ‬دەكەن رێككەوتنێك كرا لە نێوانندا كە ئەمەریكیەكان بەیانێكی‮ ‬فەرمی‮ ‬دەربكەن،‮ ‬لەم‮ ‬بەیانە دەبوایە ئەمریكیەكان‮ ‬رابگەیەنن هەرلە‮ ‬2005ەوە پێشتگیرییان لە‬دەستوركردووە و بەبنەمایەكی‮ ‬ئەساسی‮ ‬دەبێت بۆ دامەزراندنەوەی‮ ‬ئەم وڵاتە،‮ ‬بەڵام لەناو دەستور رایدەگەیەنن پشتگیری‮ ‬لەجێبەجێكردنی ماددەی140 بكەن‮. ‬

هەروەها خاڵی‮ ‬دووەم رایبگەیەنن لە‮ ‬2010 سەر ژمێری‮ ‬لەئێراق بكرێ،‮ ‬گەرنا لەداهاتوودا هەرجۆرە هەڵبژاردنێك بكرێت دەبێت بەكێشە،‮ ‬بەڵام كەسەرژمێری بكرێت ئەوسا هەكەس ناوچە و نفوس و تونانەت هەركەسێ كورسیەكانی‮ ‬دیار دەبێ‮. ‬

خاڵی سێیەم كەباس دەكرێت لە بەیاننامەكەدا ئاماژە دەدرێت كەدەبێ ئەمەریكا بەجدی‮ ‬بكەوێتە نێوان‮ حكومەتی‮ ‬هەرێم و حكوومەتی‮ ئایندەی ‬بەغدا تاكێشەكان چارەسەر بكرێن،‮ ‬بێگومان ئەم‮ ‬سێ خاڵە كەلەو بەیانەدا دێت بۆ ئێمە گرنگە،‮ ‬ئێمە دەزانین ئەمە بەیانێكە، بەڵام لەواقیعدا تائێستا بەیانێكی لەم جۆرە بە فەرمی‮ ‬نووسین بڵاوكردنەوەی بەم جۆرە لەلایەن ئەمەریكاوە تائێستا ئێمە نەمان بووەو وەرنەگیراوە . حاڵتی دووەم بۆئەم مەسەلە ئێمە هیچ بەدیلمان نەبووە،‮ ‬گەرنابەویستی‮ ‬خۆمان حەزمان دەكرد‮ ‬60‮-‬70كورسیمان هەبێ بەڵام لەسیاسەت ئەوەنیە، گەربشگەڕێتەوە بۆ سەر بنەمای‮ ‬وەزارەتی‮ ‬بازرگانی‮ ‬هەر ئەوەیە‮ كەهەیە .‬


جیاوازی‮ ‬فرە لیستی

دواتر لە بارەی‮ ‬كاریگەری‮ ‬جیاوازی‮ ‬فرە لیستی‮ ‬و هەڵوێستی‮ ‬كورد لە بەغدا فواد حوسێن گوتی‮: ‬لیستەكە بوو بە لیستی‮ ‬كراوە،‮ ‬لە لیستی‮ ‬كراوەش كۆمەڵێك حزب بە‮ ‬یەكەوە بەشدار دەبن لەگەڵ ئەوەش خەڵك ئازادە دەنگ بدات بە كەسەكان بۆیە بە گشتی‮ ‬باشتر بوو هەموومان لەسەر‮ ‬یەك لیست بڕۆشتینایە هەتا مەسەلەی‮ ‬دەنگدانی‮ ‬خەڵك بە كەسێك گرفت نییە،‮ ‬بەڵام واقیعێكە بۆ هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لیستی‮ ‬كراوە نەختێ دابەشكردنی‮ ‬كورسیەكان و لە نێو لیستە كە ببێ بە گرفت چونكە خەڵك دەنگ دەدات بە كەسێ نایدا بە كەسێكی‮ ‬دیكە‮ لەناو هەمان لیست. ‬بەڵام لەئێستادا یەكگرتنی‮ ‬هەڵوێست بۆ ئێمە گرنگە كە پەیوەندی‮ ‬بە هەموومانەوە هەیە جا مەسەلەی كەركووك بێ، بودجە بێ، یابەشداری‮ ‬لە حكوومەتی‮ ‬ئێراقی فیدراڵ یان پرسی پێشمەرگە، بەگشتی ئەمانە هەموو كێشەن كەدێنە پێشەوە و پێویستە لە پەرلەمانی‮ ‬ئێراق‮ ‬یەك هەڵوێست بین لەبەرامبەریان . ‬

جگە لە‮ ‬یەك هەڵوێستیش هیچ چارەسەرێك نییە لە بەغدا ئەگەر نا لاواز دەبین و ئەوەش لە بەرژەوەندی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیموكراسی‮ ‬نییە، با بیروڕای‮ ‬جیاواز هەبێ،‮ ‬بەڵام گرنگە‮ ‬یەك هەڵوێست‮ ‬بین‮.‬


لێك نزیكردنەوەی‮ ‬لیستەكان

دواتر بەڕێزیان سەبارەت بە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم لە‮ ‬یەكتر نزیكردنەوەی‮ ‬لیستە جیاوازەكان،‮ ‬كە ئایا هیچ چاوڕوونیەك بەدی‮ ‬دەكرێت بۆ ئەوەی‮ ‬كورد سەنگی‮ ‬خۆی‮ ‬لە دەست نەدا سەبارەت بە خاڵە ناكۆكەكانی‮ ‬نێوان هەولێرو بەغدا گوتی‮: ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان سەرۆكێكی‮ ‬هەڵبژێردراوەو میللەت دەنگی‮ ‬پێداوە مانای‮ ‬وایە سیاسەتی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬موڵكی‮ ‬هەموو میللەتە جا میللەتیش سەرجەم پێكهاتەكانی‮ ‬كوردستان دەگڕێتە خۆی سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان سەرۆكی‮ ‬هەموو لایەكە،‮ ‬بەڵام بەیەك گەیشتنی‮ ‬هێزە سیاسیەكان و كاركردنیان لەنێوان خۆیان دا كاری‮ ‬حزبەكان خۆیانە، سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان سەرەتا باسی‮ ‬لەوەكرد باشترین رێگە ئەوەیە بە‮ ‬یەكەوە بین‮. ‬

سەنگی‮ ‬كورد لە بەغدا

دواتر لە بارەی‮ ‬پێشبینی‮ ‬بۆ سەنگی‮ ‬كورد لە بەغدا دوای‮ ‬هەڵبژاردن د.فوئاد گوتی‮: ‬ئێستا لە كۆی‮ ‬275‮ ‬كورسی‮ لەبەغدا ‬58‮ ‬كورسیمان هەیە بەسەرجەم هێزە سیاسیەكان وەكو كوردئەمەش رێژەكە دەگەیەنێتە نزیكەی 21،5%، لە هەڵبژاردنی‮ ‬داهاتوو گەر بكەینە‮ ‬65-70 ‬كورسی یان نزیكی‮ ‬ئەو ڕێژەیە دەتوانین رێژەكە لە‮ ‬و ئاستەدا بپارێزین ‬، بەڵام لێرەدا بۆ ئێمە هاوپەیمانیێەتی‮ ‬گرنگە بەرنامەیەك دابنێن وبەرنامەی ئەولەویاتی خەڵكی كوردستان دیاری بكەیت ئینجا بزانین چ هێزێك لە ئەولەویاتی‮ ‬ئێمە نزیكە تا هاوكاری‮ ‬بكەین تاكو بتوانیت بەرنامەكەی خۆت جێبەجێبكەیت،‮ ‬بەبێ هاوپەیمانی‮ ‬هەر چەند رێژەیەك كورسیمان هەبێ لە ناو پەرلەمانی‮ ‬ئێراق هێزەكەت لاوازدەبێت هێزی‮ ‬ئێمە لە هاوپەیمانێتی دایە، دووەم هێزی‮ ‬ئێمە لە ئایندەی‮ ‬ئێراق لە جۆرایەتیە (نوعی‮) ‬لە چەندایەتی(كمیە)دا‮ ‬نییە، دەبینین كۆمەڵی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬ئێمە لەپەرلەمان زۆر چالاكن ماندون هەندێكیشیان بەجۆرێك چالاكن بەڵام بەوشێوەیە نییە، گرنگە بزانرێ جۆری‮ ‬كەسەكان و چۆنیەتی‮ ‬كارو ئەركەكانیان چییە ئەمە زۆر گرنگە و ئێمە زۆر دەباتە پێشەوە، لەلایەك هاوپەیمانیەتیمان و لەلایەكەی دیكەش چەندایەتی و جۆرایەتی زۆر گرنگە بۆمان، لە بەغدا ئەم دوو خاڵە ئەشێ لە داهاتووكاری‮ ‬باشی لەسەر بكرێت . ‬

دواتر لە درێژەی‮ ‬قسەكانیدا گوتی‮: ‬كورد لە گۆڕەپانێكی‮ ‬سیاسیە لەم گۆڕەپانەش بەشێك بە دەست كوردەوەیە ململاتێیەك هەیە كە پەیوەندی‮ ‬بە فكرو بیروڕاو ئایدیۆلۆژیا هەیە ئەو ئایدەلۆژیاو فكرەی‮ ‬لای‮ ‬ئەوان هەیە لای‮ ‬تۆ نییە،‮ ‬ئەو بەرژەوەندیەی‮ ‬لای‮ ‬ئەوان هەیە هەندێ جار لەگەڵ تۆ ناگونجێ مانای‮ ‬وایە تۆ هەردەم لە حاڵەتی‮ ‬ململانێ‮ ‬و‮ ‬یەكگرتندای‮، لەلایەك ‬ململانێ دەكەی‮ ‬لەگەڵیان لەسەرئایندەی‮ ‬ئێراق،اەهەمان كاتیشدا دوو ململانێیە‮ ‬یەكێكیان دامەزراندنەوەی‮ ‬ئێراق دووەمیش مافی‮ ‬خۆت وەربگری‮ ‬ئەم‮ ‬یاسایەی‮ ‬ئێستا لە ئێراق جێبەجێ دەكرێ‮ ‬كە یاسای‮ ‬یەكێتی‮ ‬و ململانێیە، تۆ ناتوانی‮ ‬بە تەنیا لە حكومەت بەشداربیت چونكە هاوبەشت هەیە كە هەندێكیان دژایەتیت دەكەن هەندێكی تر دۆستی‮ ‬كۆنن، هەندێكیان زیاتر نزیكن ئەمە واقیعە،‮ ‬پێویستە وەك خەڵكی كوردستان بزانین هەموو شتێ بەدەست ئێمە نییە لەبەغدا،‮ ‬ئەو ئامانجەی‮ ‬تۆ هەتە هەوڵدەدەی‮ ‬جێبەجێی‮ ‬بكەی،‮ ‬بەڵام هەموو شتت بەدەست نییە‮.‬


كورد لەسەر ئاستی‮ ‬ئێراق

دواتر لەبارەی‮ ‬رێژەی‮ ‬ئەوكورسیانەی ‬بەر كورد دەكەوێت لەسەر ئاستی‮ ‬ئێراق تاچەند رێژەی‮ ‬كورسیەكان بۆهەرێمی‮ ‬كوردستان گونجاوە گوتی‮: ‬لەموسڵ كوردێكی‮ ‬زۆر هەیە لە هەڵبژاردنی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگاكان‮ نزیكەی 33%دەنگەكانمان هێنا ‬،‮ ‬گەر جارێكی‮ ‬دیكە هەوڵبدەین ئەو رێژەیە لە پارێزگای موصل بپارێزین بەم شێوەیە رێژەمان لەبەغدا زیاد دەبێت،‮ بەهەمان شێوە لەكركوك هەوڵ بدرێت رێژەی كورسیەكانی ئێستای بپارێزرێت ئەمەش كاریگەری باشی دەبێت بۆ رێژەی كورسیەكانمان لەبەغدا، چونكە ‮ ‬زۆر لە شارەزاو اێكۆڵەرەكان دەڵێن دوورنیە كورد‮ ‬لەكركوك زۆربەی رێژەی ‬كورسی بەدەست بهێنێتەوە بەو جۆرە ‬لەشوێنەكانی‮ ‬تری وەك دیالە چەند كورسیمان هەیە‮ بەهەمان شێوە لە كورسیەكانی تەعویزی هەروەها لەناو‬

پێكهاتەكانی مەسیحی،‮ هەوڵ بدرێت كەسانی هاوبەش و نزیك دەربچن هەروەها لەناو ‬ شەبەك و ئێزیدی كە ئەمانە بەكورد دادەندرێن،‮ ‬ئەوەی‮ ‬بۆئێمە گرنگە چەندایەتی و چۆنایەتی گرنگە،‮ ‬قورسایی‮ ‬و سەنگی‮ ‬ئێمە بەم دوانە دەبێت پێویستە هەوڵی‮ ‬ئەوەش بدەین تاكی‮ ‬كورد لەهەر شوێنێ بێت باوەری‮ ‬پێ بهێنین بچێتە سەر سەندوقی‮ ‬دەنگدان‮.‬


كورد و‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا‮ ‬

دواتر لەتەوەرێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬قسەكانیدا بەڕێز د‮. ‬فواد حوسێن لەمەڕ‮ ‬دواین گەشتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ ئەوروپا و بۆچوونی‮ ‬ئەوان لەسەر‮ ‬ڕەوشی‮ ‬هەرێم و ئەزموونی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەكوردستان گوتی‮: ‬ئەم سەردانەی‮ بەرێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان ‬ بۆ برۆكسل هەروەها دیداریان لەگەڵ بەرێزخافێر سۆلانا و پەرلەمانی‮ ‬ئەوروپاو دانیشتنی‮ ‬لەگەڵ بەلجیكیەكان بەگشتی سەردانێكی سەركەوتووبوو،‮ ‬ئەوەش دیارە ئەوروپیەكان هەرجارەو بەشێوازێكی‮ ‬باشتر پێشوازی‮ ‬لەكورد دەكەن،‮ ‬ئەمەش پەیوەستە بەرۆڵی‮ ‬كورد لەئێراق و ناوچەكە ‬پەیوەندی‮ ‬ بەوەشەوە هەیە كەوا كورد چۆن توانی‮ ‬مامەڵە لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬دراوسێ و شێوەی پەیوەندییەكانی‮ ‬بكات،‮ ‬جگە لەوەش ئەوەمان لەیاد بێت لەئێستادا كوردستان پێگەیەكی ئابووری گرنگی هەیەو بۆنی‮ ‬نەوت و‮ ‬غازی‮ ‬لێدێت‮.‬كوردستان جێگەی‮ ‬بایەخە لای‮ ‬ئەوروپیەكان،‮ ‬كوردستان وەكو جاران نەماوە،‮ ‬تۆ ئێستا بەشێكی‮ ‬لەدەوڵەتێك و لەدەستوردا دانت پیداَنراوە،‮ ‬پەرلەمان و حكوومەت و سەرۆكێكی هەڵبژێردراوت هەیە،‮ ‬لەكاتێكدا كەدەبینن ئەم میللەتە بەدرێژایی مێژوو هەرژێر دەست بووە بەڵام ‬لەگەڵ دەرفەتی‮ ‬ئازادی‮ ‬توانیویەتی‮ ‬خۆی‮ ‬دروست بكات،‮ ‬ئیتر جیهانی دەرەوە كەئەمانە دەبینن كەوا كورد دەتوانێ بەشێوەیەك ئیدارەی‮ ‬خۆی‮ ‬دەكات و نزیك بێتەوە لەگەڵ وڵاتە پێشكەوتووەكان ئەوانیش هەڵوسوكەوتیان دەگۆرێ و باش دەبێت،‮ ‬لەراستیدا ئێمەش وەكو عێراق لە‮ ‬2003‮ ‬دا ئازاد بووینە نەوەك لەساڵی 1991 ‬ئەمەش بۆكورد گرنگە‮.‬


پەیوەندی‮ ‬هەرێمی‮ ‬و وڵاتانی‮ ‬دراوسێ

دواتریش بەڕێزیان لەبارەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەوڵاتانی‮ ‬دراوسێ و بەتایبەتیش توركیا و ئێران دواو گوتی‮: ‬لەئێستادا بارودۆخ لەگەڵ توركیا زۆر باشە و مامەڵەكردنیان لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان شێوازێكی‮ ‬دیكەی بەخۆوە گرتووە،‮ ‬گرنگترین خاڵ لەم پەیوەندییە سیاسەتی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬توركیایە،‮ ‬سیاسەتی‮ ‬توركیا دووبەشە،‮ ‬بەشێك لەگەل هەرێمی‮ ‬كوردستانەو بەشەكەی‮ ‬دیكەش سیاسەتی‮ ‬كراوەیە بەرامبەر كوردی‮ ‬توركیا خۆی،‮ ‬بۆئەمەش كاریگەری‮ ‬پۆزەتیڤی‮ ‬هەیە لەسەر ئێمە و بارودۆخی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬توركیاو پەیوەندی‮ ‬نێوان هەردوولا،‮ ‬بەگشتی پەیوەندییەكان بەرەوپێش دەچن،‮ ‬لەگەڵ ئەوەش كۆمەڵێ بابەتی ‬تری‮ ‬لێددەبێتەوە جا بواری ‬ئابووری‮، ‬یاسیاسی‮ ‬یا هەر بوارێكی‮ ‬دیكە، كەم نییە لەمێژووی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردا وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬توركیا لەپایتەختی‮ ‬هەرێم بڵێ بۆ ئێمە ئێوە دەروازەو رێگەیەكن بۆ ئێراق و وڵاتانی‮ ‬كەنداو،‮ ‬ توركیاش بۆ ئێوە دەرگایەكە بۆ ئەوروپا،‮ ‬گەر مێژووی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬توركیا لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان بخوێنینەوە دەزانین چۆن هەنگاوی‮ ‬ناوە،‮ ‬ئەمەش كاریگەری‮ ‬هەیەو سودی‮ ‬هەیە بۆ هەردوولا،‮ ‬لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێرانیش پەیوەندییەكی‮ ‬زۆرباشمان هەیەوئاسۆی پەیوەندییەكانیشمان روو لەباشیدایە‮ .‬

سیاسیەتی‮ ‬ئێمە لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬دراوسێ لەسەر بنەمای‮ ‬سیاسەتێكی‮ ‬دۆستانەو بەرژەوەندی‮ ‬هەردوو لادایە‮.‬

سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم و رۆڵی چاودێریكردن

لەبەشێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬قسەكانیدا كە ئایا سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم تاچەند چاودێرە لەسەر كارەكانی‮ ‬حكوومەت و پەرلەمان بەرێز فوادحسین گوتی : ‬یاسا كارەكانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی رێكخستووە و پەرلەمان خۆی‮ ‬چاودێری‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردن‮ ‬دەكات،‮ ‬لەهەمان كاتدا سەرۆكی‮ ‬هەرێم كۆمەڵێك دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردن و ‬پێدەراوە ‬تەوجیهی‮ ‬پێدراوە،‮ ‬بەڵام بەگشتی و لەبنەرەتدا ئیشوكارەكانی‮ ‬هەرێم لەچوارچێوەی‮ ‬یاسادا بەرێوە دەچن.

لەبارەی‮ ‬گەیشتنی سكاڵای‮ ‬خەڵك و هاوڵاتیان بۆ سەرۆكایەتی هەرێم بەرێز سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم رونیكردەوە،‮ ‬چوارساڵە ئەم دەزگایە دامەزراوە و كارەكانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەڕێوە دەبات،‮ ‬ئێمە بەجۆرێكی یاسایی پەیوەندیمان لەگەڵ پەرلەمان و حكومەتی هەرێم رێكخستووەو ئەو پەیوەندیانەشمان لەو ماوەیەدا رۆڵی‮ ‬خۆمان دیووە لەلایەنی گەیشتنی‮ ‬سكاڵای هاوڵاتیان بۆ بەردەم جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان،‮ ‬ ‬بەشی تایبەتیمان هەیە خەڵك دەتوانی‮ ‬سكاڵای‮ ‬خۆی‮ ‬بگەیەنێ بەدیوان‮ ‬یا سەرۆكایەتی هەرێم،‮ ‬بەڵام سكاڵاو پێداویستی‮ كەسی ‬جیاوازییان ‬هەیە،‮ ‬هەرشتێ پەیوەندی‮ ‬بەرەغیەتی‮ ‬كەسی‮ ‬هەبێت جیاوازە،‮ ‬ئێمە هەمیشە دەرگەمان كراوەیە بەروی سەرجەم هاوڵاتیان،‮ ‬بۆ چوارساڵی‮ ‬ئایندەش هیواخوازین كاری‮ ‬باشتر بكەین و لەهەوڵداین زیاتر پەیوەندیمان لەگەڵ خەڵك هەبێ . ‬





SOURCE:: KRP.org PAGE HIT:: 975  



























هه ڵبژارده‌
دیداری فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ كوردستان TV
كۆنگرەیی ڕۆژنامەوانیی سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان و سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ماوە تەواوبووی ئێراقی فیدراڵ
وتاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێوڕه‌سمی كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان
دیداری فوادحسین سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان
فوئاد حوسێن لە كۆڕێكی سەنتەری( Atlantic Council in D.C) دا
شاندی كوردستانی لەئەمەریكا بۆچوونەكانی سەركردایەتی سیاسی و سەرۆك بارزانی بۆ بەرپرسانی ئەمەریكا و ڕەوەندی كورد ڕوون كردەوە
دەقی دیمانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ گۆڤاری گوڵان
سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ‮ الشرق الأوسط :‬
كۆنگرەی رۆژنامەوانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای كۆتاییهاتنی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێزیان بۆ توركیا وئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا
كۆنگره‌ی‮ ‬رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا