
Loading...
![]() | | | | روونكردنه‌وه‌ی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به ریپۆرتاژێكی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی | | | | |
رۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) له ژماره (596) ی رۆژی (24/1/2010)دا، بابه‌تێكی سه‌باره‌ت به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڵاوكردۆته‌وه،له به‌ر ئه‌وه‌ی راوبۆچوونه‌كانی نێو ئه‌و بابه‌ته به ئاراسته‌یه‌كی نایاسایی و دوور له راستییه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو و هاودژه له‌گه‌ڵ خودی پرانسیپی كاری رۆژنامه‌گه‌ریی، بۆیه به پێویستمان زانی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بڵاوبكه‌ینه‌وه:
1- به پێی مادده‌ی (دووه‌م) ی یاسای دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره (2)ی ساڵی 2005، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پله‌ی وه‌زیری هه‌یه.
2 – به پێی مادده‌ی (پێنجه‌م) ی یاسای دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عێراق و بڕگه‌ی (2) ی فه‌رمانی هه‌رێمیی ژماره (1)ی ساڵی 2005، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم مافی هه‌یه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بێت.
3 – فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی دامه‌زراندنییه‌وه به سه‌رۆكی دیوان له 27/5/2005 ئاماده‌ی هه‌موو دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بووه و رۆڵێكی كاراشی تێدا بینیوه، نه‌وه‌ك ته‌نها له كابینه‌ی شه‌شه‌مه‌وه ده‌ستی پێ كردبێت وه‌ك له ریپۆرتاژه‌كه‌ی (هاوڵاتی)دا هاتووه.
4 – فوئاد حوسێن نه له كابینه‌ی پێنجه‌مدا و نه له كابینه‌ی شه‌شه‌مدا رۆڵی چاودێریی نه‌بینیوه، به‌ڵكو رۆڵی هه‌ماهه‌نگی و رێكخستنی په‌یوه‌ندی له نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بینیوه له‌گه‌ڵ به دواداچوونی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه ده‌بێت به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاته جێبه‌جێكاریه‌كه ئه‌نجام بدرێن.
5 – سه‌ره‌ڕای رێپێدانی یاسایی، لۆجیك و واقعیش ده‌خوازێت كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك (سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی باڵای جێبه‌جێكاریی و به پێی بڕگه‌ی (1) ی مادده‌ی "یه‌كه‌م"ی یاسای هه‌مواركراوی ژماره (1)ی ساڵی (2005) ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان) نوێنه‌ری له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا هه‌بێت.
هیوادارین پێش ئه‌وه‌ی ریپۆرتاژی له‌م جۆره بڵاوبكرێته‌وه، هه‌موو ره‌هه‌نده یاسایی و سیاسییه‌كانی بابه‌ته‌كه به‌باشی لێكبدرێته‌وه‌و په‌یوه‌ندیش به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه بكرێت بۆ روونكردنه‌وه‌ی راستییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی راوبۆچوونه‌كان چوارچێوه‌ی ئه‌خلاقی رۆژنامه‌گه‌ری نه‌به‌زێنن.
گوته‌بێژێك به‌ناوی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان 25/1/2010
|