
Loading...
![]() | | | | په‌یمانگه‌ی برۆكینگ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی سمینارێکی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕێكخست | | | | |
له درێژه‌ی دیدار و چالاکییه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ په‌یمانگه‌ی برۆكینگ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی سمینارێکی بۆ بةرِيَز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رێكخست.
له‌و سیمیناره‌دا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وتارێکی پێشکه‌شی ئاماده‌بووان کرد و باسی له ره‌وشی عێراق به گشتی و ره‌وشی هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌تی و هه‌روه‌ها ئاینده‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی کوردستان و عێڕاق و ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و چۆنیه‌تیی پێشخستنی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه کرد و وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ئاماده‌بووانی داوه. له‌م سیمناره‌دا، مه‌سعود بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه، تا ئه‌و کاته‌ی حکومه‌تی عێڕاق پابه‌ندی ئه‌م ده‌ستووره بێت که خه‌ڵکی عێڕاق ده‌نگی پێداوه، ئه‌وا هه‌رێمی کوردستانیش پشتیوانی له حکومه‌ت ده‌کات و هه‌رکات ئه‌م ده‌ستووره پشت‌گوێ بخرێت، ئه‌و کات کورده‌کان هه‌ڵوێستێکی دیکه ده‌نوێنن
|