سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی نه‌مسا له‌ كۆنسێرتی هونه‌رمه‌ند شڤان په‌روه‌ر ئاماده‌ بوون




04/02/2010

به‌ چاودێریی و ئاماده‌بوونی هانز فیشه‌ر سه‌رۆكی نه‌مسا و به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، ئێواره‌ی دوێنێ كۆنسێرتێك بۆ هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد شڤان په‌روه‌ر له‌ ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا ساز كرا، له‌و كۆنسێرته‌دا شڤان په‌روه‌ر چه‌ند گۆرانی و سرودێكی نیشتمانی پێشكه‌ش كرد.

به‌ گه‌یشتنی سه‌رۆك به‌ ته‌لاره‌كه‌ له‌لایه‌ن كوردانی ئاماده‌بووه‌وه‌ پێشوازییه‌كی نموونه‌یی لێكرا، پاشانیش له‌گه‌ڵ هانز فیشه‌ر سه‌رۆكی نه‌مسا به‌ یه‌ك گه‌یشتن و له‌لایه‌ن فیشه‌ره‌وه‌ دیسان خۆشحاڵی بوونی خۆی و حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ سه‌ردانی سه‌رۆكی كوردستان و ئاماده‌بوونی له‌ ماڵی كۆنسێرت ده‌ربڕی .

له‌ كاتی دیاری كراویشدا و به‌ به‌شداری هه‌ردوو سه‌رۆك و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌به‌رپرسانی سیاسی و ئیداری نه‌مساو ده‌یان كه‌س له‌ دۆستانی كورد و كلتوور ناسانی كورد كۆنسێرت ده‌ستی پێكردو پاش پێشكه‌شكردنی چه‌ند پارچه‌یه‌ك مۆسیقای كوردی به‌ ستایلی نوێی ژه‌نین ، سه‌رۆكی نه‌مسا هانز فیشه‌ر له‌ وته‌یه‌كیدا له‌به‌رده‌م ئاماده‌بووان به‌خێرهێنانی سه‌رۆك بارزانی كردو له‌ ته‌مه‌نی یه‌كتر ناسینی خۆی و سه‌رۆك دوا كه‌ وه‌ك ئه‌و گوتی: بۆ 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه‌ .

هه‌ر له‌و باسه‌شه‌وه‌ هاته‌ سه‌ر باسی كولتووری كورد و خۆی وه‌ك دۆستێكی كورد كه‌ هه‌میشه‌ خوازیاری به‌ ئاشتی و به‌ ئاسوده‌یی و ژیانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌ بووه‌ ناساندو رێزی گه‌لی نه‌مسا و حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ كولتووری كورد و تێكڕای گه‌لان دووپات كرده‌وه‌ .

به‌ دوای ئه‌و وته‌یه‌یی سه‌رۆكی نه‌مساشدا هونه‌رمه‌ندی كورد شڤان په‌روه‌ر به‌ هاوكاری تیپی ئۆكسترای نیشتمانی نه‌مساو هونه‌رمه‌ندی مۆسیقا كاری كورد دلشاد سه‌عید دوا به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی پێشكه‌شكرد .





SOURCE:: KRP.org PAGE HIT:: 625  



























هه ڵبژارده‌
دیداری فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ كوردستان TV
كۆنگرەیی ڕۆژنامەوانیی سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان و سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ماوە تەواوبووی ئێراقی فیدراڵ
وتاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێوڕه‌سمی كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان
دیداری فوادحسین سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان
فوئاد حوسێن لە كۆڕێكی سەنتەری( Atlantic Council in D.C) دا
شاندی كوردستانی لەئەمەریكا بۆچوونەكانی سەركردایەتی سیاسی و سەرۆك بارزانی بۆ بەرپرسانی ئەمەریكا و ڕەوەندی كورد ڕوون كردەوە
دەقی دیمانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ گۆڤاری گوڵان
سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ‮ الشرق الأوسط :‬
كۆنگرەی رۆژنامەوانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای كۆتاییهاتنی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێزیان بۆ توركیا وئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا
كۆنگره‌ی‮ ‬رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا