سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هێرش و پەلامارەكانی (كەربەلا) مەحكوم دەكات




06/02/2010


بەداخەوە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا و لەكاتی بەرێوەچوونی رێورەسمی بیرەوەری چللەی وەفاتی( ئیمام حسین ـ رەزای خوای لێبێت) زنجیرەیەك تەقینەوەوهێرش وپەلاماری نامرۆڤانە لەلایەن دەستەو تاقمە تیرۆرست و شەرانگێزەكانەوە كرایە سەر بەشداربووانی ئەو مەراسیمە لەپارێزگای كەربەلاوشوێنەكانی تر كەبەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان شەهیدوبرینداربوون،

ئێمەلەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وێرای بەتوندی ئیدانەو مەحكومكردنی ئەو كردەوە تیرۆرستیانە ، لەهەمان كاتدا پرسەوهاوخەمیمان بۆ كەس و كاری قوربانیان دەردەبرن و لەخودای گەورە داواكارین شەهیدەكان بەبەهەشتی بەرین بسپێرێ‌ و هیوای چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین.

تاوانی پەلاماروهێرش بۆسەرهاوڵاتیان و زیارەتكارانی شوێنە پیرۆزەكان لەبۆنەویادێكی وەهادا و لەوكاتانەی وڵات بەرەو پرۆسەیەكی نوێی هەڵبژاردن هەنگاودەنێ جگەلەوەی رێزنەگرتنە لەبەها پیرۆزەكانی ئاین و مرۆڤایەتی و ئازادی رادەربرین ، لەهەمان كاتدا هەوڵدانە بۆتێكدانی ریزەكان و نانەوەی دووبەركی و ناسەقامگیری، بۆیە لەبەرامبەر وەها بارودۆخێكدا پێویستە بەجدی و بەشێوەیەكی بنەرەتی لەهەموولایەكەوە كاربكرێت بۆ بەرانگاربونەوەی تیرۆرستان و لەناوبردنیان،

جارێكی تر پرسەوهاوخەمیمان بۆ كەس و كاری قوربانیان دەردەبرین و هیوای چاكبوونەوەش بۆبریندارەكان دەخزازین..

وته‌بێژێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان

5/2/2010





SOURCE:: KRP.org PAGE HIT:: 474  



























هه ڵبژارده‌
دیداری فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ كوردستان TV
كۆنگرەیی ڕۆژنامەوانیی سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان و سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ماوە تەواوبووی ئێراقی فیدراڵ
وتاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێوڕه‌سمی كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان
دیداری فوادحسین سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان
فوئاد حوسێن لە كۆڕێكی سەنتەری( Atlantic Council in D.C) دا
شاندی كوردستانی لەئەمەریكا بۆچوونەكانی سەركردایەتی سیاسی و سەرۆك بارزانی بۆ بەرپرسانی ئەمەریكا و ڕەوەندی كورد ڕوون كردەوە
دەقی دیمانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ گۆڤاری گوڵان
سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ‮ الشرق الأوسط :‬
كۆنگرەی رۆژنامەوانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای كۆتاییهاتنی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێزیان بۆ توركیا وئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا
كۆنگره‌ی‮ ‬رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا