
Loading...
![]() | | | | سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوای سه‌ردانێك بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا گه‌یشته‌وه هه‌ولێری پایته‌خت | | | | |
دوای سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئیداری و سیاسی پێشوازی لێكرا.
شایه‌نی باسه له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا كه به‌داوه‌تێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكاو جۆزیف بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و به‌رگری و بازرگانی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له كۆنگرێسی ئه‌مریكاو ژماره‌یه‌ك له سیناتۆر‌و گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مریكا كۆبووه‌وه‌و.
دواتر سه‌ردانی وڵاتی نه‌مسای كرد‌و له‌گه‌ڵ هاینز فیشه‌ر سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته به‌شداری له كۆنسێرتێكی گه‌وره‌ی هونه‌رمه‌ند شڤان په‌روه‌ر كرد كه له ڤییه‌ننای پایته‌خت سازكرابوو، كرد.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئه‌مریكاو ئه‌ورووپا، فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند:
سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر داوه‌تی فه‌رمی سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌رۆك ئۆباما وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆبایدن جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری زیاره‌تی ئه‌مریكای كرد ، له‌وێ دانیشتنی هه‌بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیری به‌رگری و گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مریكا ، له دوای زیاره‌تی ئه‌مریكا زیاره‌تێكی هه‌بوو بۆ نه‌مسا له‌وێش چاوپێكه‌وتنێكی هه‌بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نه‌مسا .
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان و یه‌كه ئیدارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی:
له‌م رۆژانه‌ی داهاتوو جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی زیاره‌ته‌كه‌ی بكات بۆ ئه‌مریكا و نه‌مسا .
|