ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان




22/04/2008

هاوكات لەگەڵ یادی دەرچوونی یەكەمیین ڕۆژنامەی كوردی لە 22 نیسانی ساڵی 1898، بەناوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاردرا بە كردنەوەی ماڵپەڕێكی ئەنتەرنێتی و هەڵگری ناونیشانێكی سەرەكی بۆ چالاكییەكانی سەرۆكایەتی، تێیدا هەڵوێست و بۆچوونی فەرمی سەرۆكایەتی مەتڕەح دەكرێت، لەهەمان كاتتدا دەبێتە هۆی دروستبوونی حالەتێكی بەیەكترگەیشتنی بەردەوام لەنێوان سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و هاوڵاتیانی كوردستاندا، هەروەها لەگەڵ ئەو ڕەوەندە كوردستانییەی دەرەوەی وڵاتدا، هەرەوەها بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیانی عیڕاقیدا و هەموو ئەو لایانانەی كە گرینگی دەدەن بە مەسەلە كوردستانی و عیڕاقیەكان.

ئەم ماڵپەڕە هەوڵی ئەوە دەدات كە وێنەیەكی ڕاستەقینە بدات لەسەر بارودۆخی سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتی...هتد لە كوردستان و عیڕاقدا، هەروەها هەوڵی كۆكردنەوەی هەموو ئەو ڕاستیانە دەدەین كە بەراوردكراون بە ئامار دەربارەی باروودۆخی فێركردن و پەروەردە و تەندروستی و بازرگانی و ژینگە و یاسایی...هتد
هەموو ئەو زانیاریانە بڵاوبكرێتەوە لەسەر ماڵپەڕەكە بۆ ئەوەی توێژەرەكان بتوانن بگەنە زانیاری و ئاماری درووست بۆ ئەوەی سوودیان لێوەربگرن بەكاریان بهێنن لە لێكۆڵینەوەكانیان .

خواستی ئێمە گەیاندنی دەنگی سەرۆكایەتی و هەرێمی كوردستانە بۆ هەموو میللەتانی جیهان، ئەم ماڵپەڕە بە زمانی جیاجیا بڵاودەبێتەوە، لەوانەش میللەتانی وڵاتانی دراوسێیە، لەبەرئەوەشە لە ئایندەدا، گرینگی بە زمانی فارسی و تووركی دەدەین لەو ماڵپەڕەدا، لەگەڵ بەكارهێنانی شێوازی كورمانجی سەروو بە پیتەكانی لاتینی.

یەكێك لە ئامانجەكانی تری ئەم ماڵپەڕە بە شێوەیەكی ئاشكرا، درووستبوونی حالەتێك لە ئاوێتەبوون لەگەڵ جیهانی دەرەوە، بەتایبەتی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و سیاسەتمەداران و هەموو ئەو لایانە بیانیانەی كە گرینگی دەدەن بە كورد و كوردستان.

لەبەر ئەوەشە كە ناونیشانی ئەلكترۆنی دیوانی سەرۆكایەتی دانراوە لەسەرەوەی ماڵپەڕەكە بۆ وەرگرتنی هەموو پرسیارێك و تێڕوانینێكیان لەو لایانانەی گە كار لەسەر مەسەلەكانی كوردستانی و عیڕاقیدا دەكەن .

بەم بۆنەیەش پیرۆزباییەكی گەرم لە ڕۆژنامەگەری كوردی دەكەین لە ساڵیادی لەدایكبوونیدا، وە پیرۆزبای لە گەلی كوردستان دەكەین بە كردنەوەی ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان .

ئامانجی باڵامان خزمەتكردنی كورد و كوردستان و پڕەنسیپەكانی دیموكراسیە .


فواد حوسێن
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم
كوردستانی عیڕاق
22/4/





SOURCE:: KRP.org PAGE HIT:: 12098  



























هه ڵبژارده‌
دیداری فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ كوردستان TV
كۆنگرەیی ڕۆژنامەوانیی سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان و سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ماوە تەواوبووی ئێراقی فیدراڵ
وتاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێوڕه‌سمی كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان
دیداری فوادحسین سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان
فوئاد حوسێن لە كۆڕێكی سەنتەری( Atlantic Council in D.C) دا
شاندی كوردستانی لەئەمەریكا بۆچوونەكانی سەركردایەتی سیاسی و سەرۆك بارزانی بۆ بەرپرسانی ئەمەریكا و ڕەوەندی كورد ڕوون كردەوە
دەقی دیمانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ گۆڤاری گوڵان
سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ‮ الشرق الأوسط :‬
كۆنگرەی رۆژنامەوانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای كۆتاییهاتنی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێزیان بۆ توركیا وئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا
كۆنگره‌ی‮ ‬رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا