ده‌رباره‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم


KRP.org | Print this | Email this

سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَمى كوردستان پیَكهاته‌یه‌كى سیاسى , ئیدارى , یاساییه‌ , به‌پیَى ماده‌ى یه‌كه‌م له‌یاساى ژماره‌ (1)ى ساڵى 2005 ى هه‌موار كراو به‌یاساى ژماره‌ (2) ى ساڵى 2006 , سه‌رۆكى هه‌ریَم به‌رزترین ده‌سه‌لاَتى جیَبه‌جیَكردنه‌ له‌هه‌ریَمى كوردستان دا , به‌ده‌نگدانى گشتى نهیَنى رِاسته‌وخۆ بۆماوه‌ى چوار ساڵ هه‌ڵده‌بژیَردریَت , ده‌شىَ بۆ جارى دووه‌م هه‌ڵبژیَردریَته‌وه‌.

بۆ یه‌كه‌مجار خه‌ڵكى هه‌ریَمى كوردستان له‌رِیَگاى هه‌ڵبژاردنى رِۆژى 31 / ى كانوونى دووه‌مى 2005 ى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى كوردستان - عیراق , به‌رِیَز ( مسعود بارزانى ) وه‌كو یه‌كه‌م سه‌رۆكى كوردستان هه‌ڵبژارد.

به‌پیَى مادده‌ى یه‌كه‌م له‌یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَمى كوردستان ژماره‌ (1) ى ساڵى 2005 سه‌رۆكى هه‌ریَم به‌برِیارى ژماره‌ (5)ى ساڵى 2006 , له‌دانیشتنى ژماره‌ (10) ى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى كوردستان _عیراق به‌رِیَز (كۆسره‌ت رِه‌سوڵ عه‌لى) بۆ پۆستى جیَگرى سه‌رۆكى هه‌ریَمى كوردستان _ عیراق هه‌ڵبژاردو ئه‌م برِیاره‌ له‌رِۆژى سویَندخواردنى یاسایى به‌رِیَز (كۆسره‌ت رِه‌سوڵ عه‌لى) له‌رِیَكه‌وتى 21/ 6/ 2006 جیَبه‌جیَكرا , ئیَستا به‌رِیَزیان وه‌كو جیَگرى سه‌رۆكى هه‌ریَمى كوردستانه‌.

جیَگرى سه‌رۆكى هه‌ریَمى كوردستان یارمه‌تى سه‌رۆكى هه‌ریَم ده‌دات بۆ به‌دیهیَنانى فه‌رمان وئه‌ركه‌كانى و له‌كاتى غایبونیا جیَگاى ده‌گریَته‌وه‌.

به‌پیَى برِگه‌ى سیَیه‌مى ماده‌ى یه‌كه‌مى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَمى كوردستان ژماره‌ (1) ساڵى 2005 , سه‌رۆكى هه‌ریَمى كوردستان بۆی هه یه هه‌ندیَك له‌ده‌سه‌لاَت وفه‌رمانه‌كانى بسپیَریَته‌ جیَگرى سه‌رۆكى هه‌ریَمى كوردستان

سه‌رۆكى هه‌ریَمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى ناوه‌خۆو ده‌ره‌وه‌ نویَنه‌رایه‌تى پیَكهاته‌ى هاوولاَتیانى كوردستان ده‌كات , سه‌رپه‌رشتى په‌یوه‌ندیه‌كانى نیَوان هه‌ریَم وده‌سه‌لاَته‌ فیدراڵیه‌كان ده‌كات , نویَنه‌رایه‌تى گه‌لى كوردستان ده‌كات له‌ئه‌نجومه‌نى بالاَى ناوه‌ندى سیاسى عیَراق كه‌له‌ ( سه‌رۆك كۆمار _ سه‌رۆكى وه‌زیران _ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى ) پیَكهاتووه‌ .

سه‌رۆكى هه‌ریَمى كوردستان به‌ مه‌به‌ستى چه‌سپاندنى مافه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان له‌ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عیَراق , به‌ناوى خه‌ڵكى كوردستان رِاویَژو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى ترى عیَراق ده‌كات , هه‌ماهه‌نگى له‌نیَوان ده‌سه‌لاَته‌ فیدراڵیه‌كان وده‌سه‌لاَته‌كانى هه‌ریَم رِیَكده‌خات .

له‌سه‌ر ئاستى كوردستان په‌یوه‌ندى نیَوان سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَمى كوردستان و سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌سه‌ر بنه‌ماى یاسایى رِیَكخراوه‌ , به‌و پیَیه‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داواكارى دامه‌زراندن به‌ پله‌ى تایبه‌ت , به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ , بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَم به‌رزده‌كاته‌وه‌ , دواى رِه‌زامه‌ندى سه‌رۆك , به‌ده‌رچوونى( فه‌رمانى هه‌ریَمى) بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌گه‌رِیَته‌وه‌ .

لەسەر ئاستێ پەیوەندێ نێوان سەرۆكایەتێ هەرێمێ كوردستان و سەرۆكایەتێ ئەنجوومەنێ نیشتمانێ كوردستان، سەرۆكێ هەرێمێ كوردستان بۆێ هەیە بەپێێ برگەێ یەك لە ماددەێ (10) لە یاساێ ژمارە (1)ێ ساڵێ 2005 دەسەڵاتێ دەركردنێ ئەو یاسایانەێ هەیە كە ئەنجوومەنێ نیشتمانێ كوردستان دەریدەكا لە ماوەێ (10) رۆژ لە بەروارێ وەرگرتنێ لە دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم هەروەها لەم ماوەیەشدا بۆی هەیە تانه له کۆی یان به شێکی بدات و ره وانه ی ئه نجومه نی بکاته وه تاکو چاوی پێدابخشێنێته وه، بریاری ئەنجوومەن له م باره یه وی بنبره.

پیَكهاته‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَمى كوردستان

* دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَمى كوردستان : ئه‌م ده‌زگایه‌ به‌یاساى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَمى كوردستان _ عیراق ژماره‌ (2) ساڵى 2005 له‌1/8 /2005 دامه‌زراوه‌ و خاوه‌ن كه‌سایه‌تى مه‌عنه‌ویه‌و ئه‌م ئه‌ركانه‌ى خواره‌وه‌ى هه‌یه‌ :

1 - سه‌رپه‌رشتیكردنى به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى دیوان .

2- رِیَكخستنى په‌یوه‌ندى له‌نیَوان سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَم وسه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى كوردستان _عیراق وسه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌ریَمى كوردستان _ عیراق .

3 - رِیَكخستنى په‌یوه‌ندى له‌نیَوان سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَم وده‌سه‌لاَته‌كانى عیَراقى فیدراڵ .

4 - رِیَكخستنى چالاَكى وپه‌یوه‌ندیه‌كانى سه‌رۆكى هه‌ریَم له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان .

* سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَم : به‌رِیَز (مسعود بارزانى ) سه‌رۆكى هه‌ریَمى كوردستان به‌پیَى ماده‌ى یه‌كه‌م ودووه‌م وسیَیه‌م له‌یاساى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَمى كوردستان به‌فه‌رمانى هه‌ریَمى ژماره‌ (1َ) ساڵى 2005
به‌رِیَز (فواد محمد حسین )ى به‌یه‌كه‌م سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَمى كوردستان دامه‌زراند وبه‌پله‌ى وه‌زیر ده‌سه‌لاَتى پیَدا له‌هه‌موو كۆبونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌شداربیَت و سه‌رپه‌رشتى سه‌رجه‌م كاروباره‌كانى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى بكات .

* نوسینگه‌ى سه‌رۆكى هه‌ریَمى كوردستان / ئه‌م نوسینگه‌یه‌ پیَكهاته‌یه‌كى كارگیَرِى تایبه‌ته‌ به‌ رِیَكخستن ورِاپه‌رِاندنى چالاَكى وكاروبارى رِۆژانه‌ى سه‌رۆكى هه‌ریَمى كوردستان .

* نوسینگه‌ى جیَگرى سه‌رۆكى هه‌ریَمى كوردستان / ئه‌م نوسینگه‌یه‌ پیَكهاته‌یه‌كى كارگیَرِى تایبه‌ته‌ به‌رِیَكخستن ورِاپه‌رِاندنى چالاَكى وكاروبارى رِۆژانه‌ى جیَگرى سه‌رۆكى هه‌ریَمى كوردستان .

* له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَم دا چه‌ند به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تیه‌كى گشتى بۆ كاروبارى كارگیَرِى ودارایى , یاسایى , رِاگه‌یاندن , سكالاَ , په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ , په‌یوه‌ندیه‌كانى ناوه‌خۆ , هه‌ماهه‌نگى وبه‌دواداچوون ..... دامه‌زراون , له‌پیَناو جیَبه‌جیَكردنى ئه‌وئه‌ركانه‌ى به‌یاسا خراونه‌ته‌ ئه‌ستۆى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَمى كوردستان .







هه ڵبژارده‌
دیداری فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ كوردستان TV
كۆنگرەیی ڕۆژنامەوانیی سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان و سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ماوە تەواوبووی ئێراقی فیدراڵ
وتاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێوڕه‌سمی كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان
دیداری فوادحسین سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان
فوئاد حوسێن لە كۆڕێكی سەنتەری( Atlantic Council in D.C) دا
شاندی كوردستانی لەئەمەریكا بۆچوونەكانی سەركردایەتی سیاسی و سەرۆك بارزانی بۆ بەرپرسانی ئەمەریكا و ڕەوەندی كورد ڕوون كردەوە
دەقی دیمانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ گۆڤاری گوڵان
سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ‮ الشرق الأوسط :‬
كۆنگرەی رۆژنامەوانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای كۆتاییهاتنی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێزیان بۆ توركیا وئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا
كۆنگره‌ی‮ ‬رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا